یه‌کێکی دیکه له دایکانی چاوه‌ڕێ و خه‌مخۆری گه‌ل و نیشتمان، له ناوچه‌ی مه‌هاباد کۆچی‌دوایی کرد.
به پێی هه‌واڵێک که به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایه ماپه‌ره قادری دایکی هاوڕێ ئیدریس قادری کادری کۆمیسیۆنی سیاسی – نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشی ماڵاوایی له ژیان کرد.
دایه ماپه‌ره له دایکبووی گوندی “که‌په‌که‌ند” ی ناوچه‌ی مه‌حاڵی سه‌ر به شاری مه‌هاباده.
ناوبراو وه‌کوو زۆربه‌ی دایکانی نیشتمانپه‌روه‌ر که رۆڵه‌یان له سه‌نگه‌ری به‌رگری و خه‌بات دایه، هه‌موو کات ئاواته‌خوازی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتکارانی دێموکرات و، سه‌ربه‌ستی وڵاته‌که‌ی بوو.
دایه ماپه‌ره قادری وه‌کوو دێموکراتدۆستێک له ماوه‌ی ژیانیدا به‌وره به‌رزییه‌وه پاڵپشتی کۆڕه‌که‌ی و، سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی دێموکرات بوو.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و دایکه چاوه‌ڕوانه به ئاواته‌که‌ی نه‌گه‌یشت، به‌ڵام سه‌بووری و خه‌مخۆرییه‌کانی هێمای خۆڕاگریی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستانه‌و، حیزبی دێموکراتی کوردستانیش شانازی به‌و دایکانه‌وه ده‌کا که به ڕووسووری و سهرفهرازییهوه له پێناوی گه‌له‌که‌یان خه‌م وحه‌سره‌ت ده‌چێژن.
شیاوی باسه هاوڕێ ئیدریس قادری کۆڕی خوالێخۆشبوو دایه ماپه‌ره قادری زیاتر له 25ساڵه له ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشمه‌رگه‌یه.
به‌م بۆنه‌وه ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای رێز گرتن له‌سه‌رجه‌م که‌سوکاری پێشمه‌رگه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی قادری ، به‌تایبه‌تی هاورێ ئیدریس قادری ده‌کا و، خۆی له خه‌م و په‌ژاره‌یان به به‌شدار وشه‌ریک ده‌زانێ.