بنەماڵەی چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە بانگ و لێکۆڵینەوەیان لێکرا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، چەند ڕۆژ لەوەپێش “غەزاڵ ئیسماعیلی”، “ئارمان ئیسماعیلی” و “خەبات ڕەحیمی”، هاوسەری عوسمان ئیسماعیلی لە لایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقز بانگ کران.
ئەو ٣ کەسە بە تۆمەتی “وێنەگرتن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە شاری سەقز” بۆ ناوەندی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی لەو شارە بانگ کراون و لەو پێوەندییەدا، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات بە تۆمەتی وێنەگرتن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لێپێچینەوەیان لێکرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان داوایان لەو ٣ کەسە کردووە کە بۆ بەشداری نەکردن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار و ٨ی مارس و ڕێوڕەسمەکانی دیکە، بەڵێننامە ئیمزا بکەن که ئەوانیش خۆیان لە ئیمزاکردنی ئەو بەڵێننامەیە بواردووە.
پێویست بە ئاماژەیە کە هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، سەید عەلی حوسێنی، چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی “بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقز لێکۆڵینەوەی لێکرا.
جێیئاماژەیە ڕێوڕەسمی رۆژی جیهانیی کرێکاران لە شارەکانی سنە و سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تێکدراو ژۆمارەیەک لەو بارەوە دەسبەسەر کران.