Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۸ ی خه‌رمانانی ۱۳۹۷ | 19/09/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، چالاکێکی کرێکاری بانگهێشت کرد

10/06/2018 | 19:21:03
+A
-A

ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردان، چالاكێکی کرێکاریی، خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “کاوە حەکیمی” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرد.
بە پێی ڕاپۆڕتی ماف نیوز ئەو چالاکە کڕیکارییە بە تۆمەتی “بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی “ڕۆژی جیهانی کرێکار” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز کراوە.
ئەو چالاکە کرێکارییە، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی بانەمەڕ، هێزە لیباس شەخسییەکان، کاتژمێر ٧ی بەیانی، لە ڕۆژی جیهانی کرێکاران، شوێنی کۆبوونەوەی کرێکارانیان لە “چەمی وەلی خان” تێکدا و “مەحموود ساڵحی” بریندار کرا و چەند کەسێکی دیکەش لە چالاکانی کرێکاریی، لەو پەیوەندییەدا دەسبەسەر کران.