لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵەی خەڵکی شاری سەقز، بە هۆی کێشە خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شەوی ڕابردوو١٨ جۆزەردان ، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، بە ناوی “سینا خەلیفەزادە، تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی یەحیا، خەڵکی گەڕەکی “حەماڵاوا”ی شاری سەقز، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە لایەکی دیکەوە، چەند ڕۆژ لەوەپێش، ژنێکی لاوی خەڵکی شاری مەلەکشای پارێزگای ئیلام، بە ناوی “ئارزوو ڕەحمانی” بە هۆی کێشە و گرفتی بنەماڵەیی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا.
هەروەها لە دووحەوتووی ڕابردوودا ، لە ئاکامی چەند حاڵەتی خۆ کوشتن لە شارەکانی کرماشان و مەریوان، دوو خوشکی خەڵکی مەریوان، پێکەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوەو لە کوردستان ڕێژەی خۆکوژی ژنان زۆرترە لە پیاوان.
بێهوایی بە داهاتوو، گرفتی بنەماڵەیی و بێکاری و کێشەی ئابووری لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکانن لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان.