ئیجلال قه‌وامی، هیوا ڕه‌حیمی و ئه‌حمه‌د خه‌لیقی 3 كه‌س له چالاكانی مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نیی كورد له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له سنه بانگ كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، 3 كه‌س له چالاكانی مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نیی كورد به ناوه‌كانی ئیجلال قه‌وامی، هیوا ڕه‌حیمی و ئه‌حمه‌د خه‌لیقی ده‌بێ ئه‌مڕۆ شه‌ممه خۆیان به ئیتلاعاتی سپای پاسداران له سنه بناسێنن.
تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هۆكاری بانگكرانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه كۆتایی ساڵی ڕابردوو ئیجلال قه‌وامی، وته‌بێژی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان پاش بانگ‌كران و لێكۆڵینه‌وه له لایه‌ن پۆلیسی “فه‌تا” و ناردنی بۆ لقی یه‌كی دادسه‌رای سنه و پاش لێپێچینه‌وه ئازاد كرا و به تۆمه‌تی چالاكی له تێلگرام و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌حكووم كرا