نزیك به 17 ساڵ له‌وه‌پێش قوڵێنگی دروستكردنی ئاسنه ڕێی ورمێ بۆ مه‌راغه لێدرا و 5 ده‌وڵه‌تی ڕابردوو نه‌یانتوانیوه ته‌واوی بكه‌ن هێشتا به نیوه‌چڵی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران ساڵی 1380 قولێنگی دروستكردنی ئاسنه‌ڕێ ورمێ – مه‌راغه كه ته‌نیا 184 كیلومیتره لێدرا و پاش 17 ساڵ هێشتا ته‌واو نه‌بووه. ئه‌و پڕۆژه‌یه قه‌رابوو به بڕی 10 میلیارد تمه‌ن له ماوه‌ی 5 ساڵدا كۆتایی پێ بێ، به‌ڵام ئێستا به سه‌دان میلیارد تمه‌نی دیكه كۆتایی پێنایه.
كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار هه‌ر له سه‌ره‌تای دهسپێكییهوه واده و به‌ڵێنی جۆراوجۆریان به خه‌ڵكی ناوچه دا و دوایین به‌ڵێنی كه قه‌راربوو بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بكرێ به‌ڵام دیسان هه‌ر له چوارچێوه‌ی قسه‌دا مایه‌وه شه‌مه‌نده‌فه‌ری ورمێ نه‌گه‌یشته مه‌راغه.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش جێگری هاوئاهه‌نگی كاربواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاری ورمێ بۆ چه‌نده‌مین جار له وێستگه‌ی شهمهدهفهری ورمێ به‌ڵێنی به خه‌ڵك دا كه به‌و زووانه ته‌واو ده‌بێ و هه‌موو جارێش خاوه‌نكاری ئه‌و پڕۆژه‌یه خه‌تابار ده‌كرێ. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه بوودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه نوێنه‌ری مه‌جلیسی شواری ئیسلامی ورمێ وێڕای ئاماژه به پێدانی به‌ڵێنیی بێ بنه‌مای كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار گوتی: قه‌راربوو ئه‌و پڕۆژه‌یه تا كۆتایی ده‌وڵه‌تی یازدهیهك كۆتایی پێ بێ، به‌ڵام به هۆی دابین نه‌كردنی بوودجه‌ی پێویست و كه‌مته‌رخه‌میی كاربه‌ده‌ستان ئه‌و پڕۆژه‌یه تا ئێستا به نیوه‌چڵی ماوه‌ته‌وه.