بە پێی هەواڵێک کە لەشاری بانەوە بە دەستمان گەیشتووە چەند رۆژ لەمەوپێش ژنەلاوێک بەناوی زریان ساڵحی خەڵکی شاری بانە بە هۆی پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەستداوە.
کەسێکی نیزیک بەو بنەماڵەیە ڕایگەیاند: کە زریان ساڵحی کچی محەممەد ساڵحی کە بە هۆی چڵککردنی ڕێخۆڵە لە نەخۆشخانەی شاری بانە خەوێنداربوو، بەڵام دوای سێ رۆژ مانەوەی لەو نەخۆشخانە ڕەوانەی شاری سنە کراوەو لەوێدا گیانی لە دەستداوە.
ئەو شاهیدتحاڵە، پێڕانەگەیشتن و کەمتەرخەمیی پزیشکەکانی نەخۆشخانەی شاری بانە، بە تاوانبار دەزانێ.
شیاوی باسە زستانی ساڵی ڕابردووش لە هەواڵێکی هاوشێوە منداڵێکی تەمەن ٥ساڵان بە هۆی لێدانی درزی هەڵە و خەمساردی بەرپرسانی نەخۆشخانەی شاری بانە گیانی لەدەستدا.