لە ساڵی ڕابردوو تەنیا لە شاری بیجاڕی سەربەپارێزگای سنە ٦٠ هەوڵی خۆکوژی تۆمار کراوە کە لەو ٦٠ حاڵەتەدا ، چوار کەس گیانیان لە دەستداوە.
بەرپرسی بێهداشت و دەرمانی شاری بیجاڕ وێڕای بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە هۆکاری پەنابردنی ڕیژەی زۆری خۆکوژیییەکانی لە ئێران بۆ تێکچوونی ڕەوانی باس کرد.
شیاوی باسە هەر لە دوو حەوتووی ڕابردوودا، لە شارەکانی کرماشان و مەریوان ٤نموونە پەنا بۆ خۆکوشتن رووی داوە.
رۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان دوو خوشکی خەڵکی مەریوان ، تەمەن ٣٠ ساڵان و ٣٥ ساڵان پێکەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هەروەها ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی جۆزەردان کچێک بەناوی سروە ڕەحیمی تەمەن ١٥ساڵ خەڵکی شاری بانە، لە گەڕەکی فەرهەنگیانی ئەوشارە ، لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەوتەی کارناسان ڕێژەی هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە ئاستی ئێران وکوردستان لە نێو ژنان زیاترە تا پیاوان.
بەوتەی ئەحمەد حاجبی سەرۆکی دەفتەری سڵامەتی ڕەوان و بێهداشتی ئێران، بێکاری و کێشەی ئابووری هۆکاری سەرەکیی خۆکوژییەکانە لە ئێران.