هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی میترا عەلیزادە خەڵکی شاری کرماشان، کە ڕۆژی ٨ی بەفرانباری ۹٦ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری کرماشان دەسبەسەر کرابوو، لە دوایی زیاتر لە پێنج مانگ چارەنووسی هەروا نادیارە.
شیاوی باسە، میترا عەلیزادە، لە کاتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی بەفرانباری ساڵی ٩٦ی هەتاوی لە شاری کرماشان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.
شیاوی گوتنە، بەدواداچوونی بنەماڵەی عەلیزادە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کچەکەیان تاکوو ئێستا بێئاکام ماوەتەو و هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک خۆدەبوێرن.