Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۳۰ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۷ | 22/10/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

کۆچی‌دوایی باوکی یەکێکی دیکە لە شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە

03/06/2018 | 19:54:19
+A
-A

باوکی شەهید محەممەد دەریازی لە ناوچەی نەغەدە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لەشاری نەغەدەوە بە دەستمان گەیشتووە عەلی ئیبراهیمی ناسراو بە عە لی دەریازی باوکی جەفاکێشی یەکێکی دیکە لە شەهیدانی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکرات بەناوی محەممەد دەریازی دوای تەمەنێک ژیان بە ڕووسووری بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید محەممەد دەریازی لە دایکبووی ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی یەکێک لە ڕۆڵە فیداکارەکانی گەل و، پێشمەرگەی لێهاتووی حیزبی دێموکرات بووە، کە لە هێزی شەهید ئەفشین لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی گیانی بەرزی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کردووە.
شیاوی باسە باوکی ئەو شەهیدە خۆشەویستەمان بە وتەی ناسیاوانی مرۆڤێکی گەلدۆست و، کەسێکی ناسراوی ناوچەکە بوو، کە بە هۆی هەڵسوکەوتی جوامێرانەو نیشتمانپەروەرییەوە خاوەن ڕێز وحورمەتی تایبەت بووە لە ناوچەی نەغەدە.
بەم بۆنەوە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان یادوبیرەوەریی شەهید محەممەد دەریازی بەرزڕادەگرێ و، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک عەلی دەریازی دەکا و خۆی لەخەمیان بە بەشدار دەزانێ.