Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۳ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۷ | 13/11/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

سەردان و بەسەرکردنەوەی هۆگرانی ئەدەبی کوردی لە مامۆستا مەلەکشا

03/06/2018 | 12:58:52
+A
-A

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێکچوونی باری تەندروستی مامۆستا جەلال مەلەکشا نووسەری بەتوانا و شاعیری شۆڕشگێڕی کورد لە رۆژی ٧ی جۆزەردان، خەمخۆرانی ئەدەبی کوردی و هۆگرانی ئەو شاعیرە دەروەستە بە پەرۆشەوە بەدواچوونیان بۆ کردو هەروەها بەشێکی بەرچاو لە چالاکان مەدەنی و قەڵەمبەدەستانی شاری سنە سەردانی “جەلال مەلەکشا”یان کرد.
دوای چەند ڕۆژ لە گەڕاندنەوەی جەلال مەلەکشا بۆ ماڵەکەی خۆی ، کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە خەوێندرابوو، لە درێژەی دیدار وسەردانی چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنیی کورد لەو شاعیرە نەتەوەییە، ئەمرۆ ١٣ی جۆزەردان ئەندامان و بەڕێوەبەرانی دامەزراوەی فەرهەنگی” زاگرۆس″ بە ئامادەبوونیان لە ماڵی مامۆستا جەلال مەلەکشا وەفاداریی خۆیانیان بە قەڵەم و هەستی ئەوشاعیرە مەزنە دووپات کردەوە.
شیاوی باسە ڕێکخراوەی “زاگرۆس” لە بواری پەروەردە و فێرکاریی زمانی کوردی لەشاری سنەو شارەکانی دیکەی کوردستان دامەزراوەیەکی چالاکە و بە زەحمەت و تێکۆشانی لایەنگران و دۆستانی زمان و وێژەی کوردی بەڕێوەدەچێ.
جێی ‌وەبیر هێنانەوەیە جەلال مەلەکشا بەهۆی شێعرە شوڕشگێڕانەو قەڵەمی ئازاو و لێهاتوویی لە بواری شیعر و چیرۆکی کوردی و فارسییەوە کەسێک بەناوبانگ و خۆشەویست و جێگای رێزە و هەروەها وەکوو مروڤێکی ئاشتیخواز و قەڵەمبەدەستێکی خەمخۆر و نەتەوەیی نەیتوانی لە ھەمبەر زوڵم و زۆردا چاو بنووقێنی و بە هۆی بەرهەمەکانییەوە لە هەڕەتی لاویەتییەوە تووشی چەرمەسەری و زیندان و سزا بووە.