بە پێی هەواڵێک کە بەدەستمان گەیشتووە، عەلی شەریفیان کوڕی ئەحمەد و خەڵكی گوندی دێموکراتپەروەری شێنانی بانە و برای هاوڕێ سەعید شەریفیان ناسراو بە خاڵە سەعید، رۆژی ١٠ی جۆزەردانی ٩٧ی هەتاوی دوای ماوەیەکی زۆر نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو خەڵکی گوندی شێنانی بانە و دانیشتووی شاری بۆکان بوو، هەر لەوشارەش ماڵاوایی لە ژیان کردوە.
شیاوی باسە ناوبراو برای هاوڕێ “خاڵە سەعید”ە کە یەکێک لە کادرە دێرینەکانی حیزب و ئێستاش لە ریزی خەبات دایە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕێزگرتن لە کەسوکاری پێشمەرگەو خەباتکارانی دێموکرات بە ئەرکی خۆی دەزانێ و هەربۆیە پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە خانەوادەی تێکۆشەری شەریفیان، بە تایبەتی خاڵە سەعید دەکا و خۆی لە خەمیان بەشەریک و بەشدار دەزانێ.