وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كیه‌تیی ئورووپا به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منیه‌تی جیهان به‌رگریی له پاراستنی به‌رجام ده‌كا.
فێدریكا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئورووپا، ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له بڕۆكسێل به هه‌واڵنێرانی گوتی: ئێمه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری به‌رگریی له به‌رجام ناكه‌ین به‌ڵكوو ئه‌منیه‌تی جیهان بۆ ئێمه گرینگتره.
3 ڕۆژ له‌وه‌پێش پاتزێك چاپۆتووتێز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی له‌هێستان داوای له یه‌كیه‌تیی ئورووپا كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا باشتر ڕێك بكه‌ون و نیگه‌رانییه‌كانی كۆتایی پێ بێنن و پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه دژایه‌تیی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا ناكا و پێبه‌ند به گه‌مارۆكانی دژی كۆماریئیسلامیی ئێران ده‌بێ.
فیدریكا موگرینی، له به‌شێك له قسه‌كانیدا پشتیوانیی له نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ئێران له ناوچه و به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی سپای پاسداران كرد و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت كه به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی سپا جێی نیگه‌رانییه.
كۆمیسیۆنی جێبه‌جێكاری یه‌كیه‌تیی ئورووپا حه‌وتووی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه قانوونی گه‌مارۆكانی ساڵی 1996 كه له كاردانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی كوبا، لیبی و ئێران جێبه‌جێ كرا، پێداچوونه‌وه‌ی پێدا ده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی بانك و شیركه‌ته چووكهكانهوه كه گه‌مارۆ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ناگرێته‌وه له ئێران چالاكی بكه‌ن و یه‌كیه‌تیی ئورووپاش پشتیوانیان لێده‌كا.