به‌دوای هه‌ڵوێستی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رجام و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان بۆسه‌ر ئێران، شیركه‌تی واگۆنسازیی ئیشتادلێر گرێبه‌سته‌كانی خۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆی له ئێران ڕاگرت.
شیركه‌تی واگۆنسازیی ئیشتادلێری سوئیسی گرێبه‌ستی 3/1 میلیارد دۆلاریی خۆی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
پیتێر یهنلتێن، سه‌رۆكی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ڵێ: شیركه‌تی ئیشتادلێر قه‌راربوو 960 واگۆنی مێترۆ به بڕی 3/1 میلیارد دۆلار بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دروست بكا به‌ڵام به هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران گرێبه‌ستی خۆی هه‌ڵپه‌ساردووه كاری پێناكرێ.
به كشانه‌وه‌ی وڵاتانی ئورووپا له ئابووریی ئێران چین ئه‌و هه‌له‌ی قۆستووه‌ته‌وه و به خێرایی بازاڕه‌كانی ئێرانی داگیر كردووه.
شایانی باسه له ماده‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌و كاته‌ی كه دۆناڵد ترامپ بڕیاری كشانه‌وی له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی دا كۆمه‌ڵێك شیركه‌ت و بانكی گه‌وره‌ی جیهان قه‌راره هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆیان له ئێران ڕاگرن.