شیركه‌تی بریتیش پێترولیۆم ڕایگه‌یاند به هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دووبارهوی گه‌مارۆكان ئه‌مریكا بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌موو هاوكارییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ شیركه‌تی نه‌وتی ئه‌و وڵاته ڕاده‌گرێ و هیچ گرێبه‌ستێك نوێ ناكاته‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی فارس ڕایگه‌یاند كه شیركه‌تی بریتیش پێترولیۆم چی دیكه هاوكاریی شیركه‌تی نه‌وتی كۆماری ئیسلامیی ئێران له پڕۆژه‌ی مه‌یدانی گازیی ڕه‌هام له ده‌ریاری باكوور ناكا.
پشكی ئه‌و شیركه‌ته گازییه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران نیوه به نیوه‌یه و به هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا و سزای قورسی ئه‌و وڵاته به ناچاری ئێران به‌جێ دێڵێ.
ئه‌و شیركه‌ته له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڕیاری داوه كه به‌شێك له به‌رنامه‌كانی خۆی كه قه‌رابوو به‌و زووانه جێبه‌جێی بكا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه چاره‌نووسی شیركه‌تی نه‌وتی ئێران جارێ ناڕوونه.
ئه‌و شیركه‌ته هه‌میشه پێبه‌ندی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا وئورووپا بووه.
هه‌ر ئێستا بریتیش پێترولیۆم قه‌راره پشكی خۆی به شیركه‌تێكی چووكتری وڵاته‌كه‌ی به ناوی سریكا بدا.
شیركه‌تی بریتیش پێترولیۆم دوای تۆتاڵی فه‌رانسه دووهه‌مین گه‌وره شیركه‌تی نه‌وتیی جیهانه كه له ئێران چالاكی ده‌كه‌ن.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین شیركه‌ت و بانكی گه‌وره‌ی جیهانی له هه‌وڵی ڕاگرتنی چالاكییه‌كانی خۆیان له ئێران دان.