بیردۆز و بیرمەندی ناسراوی ئامریکایی فرانسیس فۆکۆیاما لەسەر ئەو باوەڕەیە کە نیشانەکان و ڕەوتی ڕووداوەکانی ناوچە و ئێران باس لەوە دەکەن کە لە وڵاتی ئیران لە نێوخۆی ئە وڵاتە تەقینەوەیەکی جەماوەری ڕوو دەدا و شکست بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەهێنێ.
ئەو بیرمەندە بەناوبانگە لە گرتە ڤیدیۆیەک بە باس کردن لە هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ئێران و، بە باسکردن لە جیاوازی ئێران لەگەل وڵاتانی دیکەی ناوچە، هەڵسەنگاندنی بۆ دەکا و بە بۆچوونی ئەو، کۆماری ئیسلامی بەهۆی گوشاری نیوخۆیی لەگەل تەقینەوەیەکی جەماوەری و، ویستی دێموکراسیخوازی خەڵکی خۆی ڕووبەڕوویە و هەر بۆیە شیمانەی ڕووخانی ئەو سیستەمە حکوومەتییە دوور نیە .
فڕانسیس فۆکۆیاما فیلەسوف و ئابووری ناسی بەڕەچەڵکەک ژاپۆنی و خەڵکی ئامریکا ، نووسەر کتێبی “کۆتایی مێژوو” یە، کە وەکوو بیرۆکەیەک لە ساڵی ١٩٨٩ی زایینی هاتە ئاراوە.
فۆکۆیاما لە وتارێکدا ساڵی ٢٠٠٩ کە لە واڵ ئیسترایت ژۆرناڵ بڵاوی کردەوە باسە لە گرفتەکانی سیستەمی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی و لاوازی و داخراوەیی ئێران دەکا لە پرۆسەی دێموکراسییەت، هەر ئەمەش بۆ بە هۆی ئەوەی کە ئەحمەدی جەننەتی بەرپرسی شۆڕای نیگهابان بە نیگەرانییەوە باس لە ڕاوبۆچوونەکانی فۆکۆیاما بکات و، لە یەکێک لە وتاربێژییەکانی لە رۆژی هەێنی لە سەرماوەزی ٩٤ی هەتاوی ئیشارەی بە قسەکانی فۆکۆیاما داوە کە باسی لە “نظارتی استصوابی” کردوە وەکوو بەربەستێک لە سەر ڕێی هەڵبژاردنی دێموکراتیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.
شیاوی باسە ماوەیەک لەمەوپیش لە ماڵپەڕی ئەلعەرەب ، بۆچوونی فۆکۆیاما بە نیسبەت دۆخی ئێستا و داهاتووی ئێران بە شێوەیەکی دیکە باسی لێوەکرا، کە لە ئێران بە لەبەرچاو گرتنی هەلومەرجی نیوخۆیی و گوشارە دەرەکییەکان، تەقینەوەیەکی جەماوەری ڕوو دەدا.