وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه به‌ره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژ به كۆماری ئیسلامی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ران و ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له ناوچه و جیهان پێك دێنێ.
ڕادیۆ نێوده‌وڵه‌تیی فه‌رانسه ڕایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌و زووانه به‌ره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه به‌رپه‌رچی هه‌موو چالاكییه تێكده‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌گرێته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌یه ئه‌و حه‌وتوویه قه‌راره مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی نوێ دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕابگه‌یه‌نێ و باس له هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه بكا و له‌وانه‌یه وڵاتی فهرانسهشی تێدابێ.
هێدر نورس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانی ئه‌و به‌ره‌یه هه‌وڵێكی زۆری داوه و له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌ره‌یه‌وه پێش به هه‌موو كرده‌وه تێكده‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌گیردرێ.
ئه‌و به‌ره‌یه دژی خه‌ڵكی ئێران نیه به‌ڵكوو دژی سیستمی ئه‌و وڵاته‌یه و به‌شی نیزامیشی ده‌بێ.
ڕۆژی دووشه‌ممه قه‌راره له كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و به‌ره‌یه زیاتر له 200 باڵوێزی وڵاتانی جیهان به‌شدار بن و نیگه‌رانیی خۆیان له هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران ده‌رببڕن.
پێشتریش ئیمانۆئێل مەكرۆن، سه‌ركۆماری فه‌رانسه‌ش گوتبووی ئێمه هیچ كات دژی ئه‌مریكا پاڵ به كۆماری ئیسلامیی ئێران ناده‌ین و پێوه‌ندیی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناپسێنین.
له حاڵێكدا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دهبرسترێ كه یه‌ك له دوای یه‌ك شیركه‌ت و بانكه‌كانی جیهان خه‌ریكن چالاكییه‌كانی خۆیان له ئێران ڕابگرن و له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه گه‌مارۆكانی دژی ئێران جێبه‌جێ ده‌كرێنه‌وه.