كۆبوونه‌وه‌ی پێڕاگه‌یشتن به دوایین بارودۆخی قوتابیانی شێناوێی پیرانشار كه قه‌راربوو ڕۆژی ههینی٢٨ی بانەمەڕ له‌و شاره به‌ڕێوه‌بچێ، به هۆی فشاری هه‌ندێك له دامه‌زراوه‌كان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.٤چالاكی مه‌ده‌نی كه قه‌راربوو به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ڕاگیراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی ڕابردوو، قه‌راربوو دوایین كۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به بارودۆخی قوتابیانی شیناوێ له پیرانشار به‌ڕێوه‌بچێ و ٤ چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی حوسێن ئه‌حمه‌دی نیاز، پارێزه‌ری ئه‌و قوتابیانه، ئیجلال قه‌وامی چالاكی مافی مرۆڤ، باسێت شێخ ئه‌حمه‌دی و ئامانج محه‌ممه‌دپوور له چالاكانی مه‌ده‌نی به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكه‌ن، ماشینه‌كه‌یان لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو ڕاگیراو و هه‌ر بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له لایه‌ن هه‌ندێك له دامه‌زاروه پێوه‌ندیداره‌كان ههڵوهشێندراو ڕاگه‌یه‌ندرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نیزیك به‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ٤چالاكه مه‌ده‌نییه بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك كاتژمێر له خاڵی پشكنینی پیرانشار له لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕێژیم لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكرا و موبایلهكانیشیان لێستاندرابوو و ئیزنیان نه‌دا به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكه‌ن ئه‌وه له حاڵێكدابوو كه دامه‌زراوه پێوه‌ندیداره‌كانیش ئه‌و كۆبوونهوهیهیان تێکداوەو و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
پێشتر حوسێن ئه‌حمه‌دی نیاز، پارێزه‌ری قوتابیانی شێناوێ سه‌باره‌ت به به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و كچانه و تێچووی ده‌رمانی شكایه‌تیان كردبوو كه ماوه‌ی 6 ساڵه له ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی كچانی شیناوێ تێپه‌ڕ ده‌بێ و زیاتر له 300 جار نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كراوه و ئێستا بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشكی پێویستیان به ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه كه قه‌رابوو بۆ وڵاتی ئه‌مریكا بنێردرین به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار هه‌ر جارێ به بیانوویه‌ك ئه‌و سه‌فه‌ره وه‌دوا دهخ