لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا لە ناوچە هولیلانی ئیلام ٣ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە هۆی هەژاری و دەستکورتیی بنەماڵەکەی هانای بۆ خۆکوژی برد.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، کچێکی مێرمندااڵی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی گوندی “تازاوا”ی ناوچەی هولیلانی سەربە پارێزگای ئیلام، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەرچەند سەرچاوەکان شوناسی ئەو کچە تەمەن ١٧ ساڵەیان بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام سەرچاوەکان باس لە خۆکوژی ئەو کچە بە شێوەی خۆهەڵواستن دەکەن.
سەرچاوە خۆجێیەکان، خۆکوژی ئەو کچە تەمەن ١٧ساڵەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە بە هۆی دەستکورتی و هەژاریی بنەماڵەکەی نەیوانیوە ناوی خۆی بۆ زانکۆ بنووسێ، لە حاڵێکدا لە تاقیکارییەکاندا دەرچووە.
ئەوە سێهەمین خۆکوژییە لە بەخشی هولیلانی سەر بە پارێزگای ئیلام ڕوو دەدا و هەر لەو پێوەندییەدا، کچێکی مێرمنداڵی دیکەی تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی گوندی “شیراوەند” لەم حەتوویەدا خۆی کوشتووە.
شایانی باسە کۆمەڵناسان و شارەزایانی بواری دەروونی، لەو باوەڕەدان، کە هەژاری، دەستکورتی، بێ هیوای لە نێو لاوان، هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکانن.