سارا شێربیگی یاریزانی تیمی میللیی فوتساڵی ژنانی ئێران به پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشیی كرماشان له فڕۆكه‌خانه دابه‌زی.
به پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان سارا شێربیگی كچی یاریزانی فوتساڵی تیمی میللیی ئێران كه قاره‌مانی وڵاتانی ئاساییان به‌ده‌ست هێنا به پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵك له فڕۆكه‌خانه دابه‌زی و له‌گه‌ڵ پێشوازیی گه‌رمی جه‌ماوه‌ریی به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه.
سارا به لێدانی ٩ گۆڵ وه‌ك باشترین یاریزانی فوتساڵی ژنانی ئاسیا خه‌ڵاتی وه‌رگرت. تیمی میللیی فوتساڵی ئێران ئه‌وه دووهه‌مین ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك قاره‌مانی ئاسیا به‌ده‌ست دێنێ.
سارا شێربیگی له لێدانێكدا گوتی: دوایین یاری و فیناڵ له‌گه‌ڵ وڵاتی ژاپۆن به فشارێكی قورسه‌وه به خۆششییهوه به ٥گۆڵ بردمانه‌وه.
سارا له لایه‌ن وه‌رزشكاران و وه‌رزشدۆستانی كرماشانه‌وه له فڕۆكه‌خانه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
ئەو پێشوازییە بەشی زۆری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ئێران ژنانی بۆ چالاکیی وەرزشی بەربەست وکۆسپیان لەسەر رێیەو بەڵام زۆرێک لە کچان و ژنان بە ڕچەشکێنیەوە دەتوانیویانە سەرکەوتن وەدەست بهێنن.