Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۳۰ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۷ | 22/10/2018 | کاتژمێر:
ئێران

خۆپێشاندانه‌كانی‌ شاری‌ كازروون كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌

17/05/2018 | 09:40:11
+A
-A

هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ته‌قه‌یان له‌ خۆپێشانده‌رانی‌ ناڕازیی وڵاته‌كه‌یان كرد و له‌ ئاكامدا كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌.

دیلی استار، چاپی بریتانیا سه‌باره‌ت به‌ خۆپێشاندانه‌كانی‌ شاری‌ كازروون ده‌نووسێ: خۆپێشانده‌رانی‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌شێك له‌ خه‌ڵكی‌ ناڕازی‌ ده‌سبه‌سه‌ر كران و خه‌ڵكی‌ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی‌ ئتلاعاتی‌ ئه‌و شاره‌ خوازیاری‌ ئازادكرانی‌ خۆپێشانده‌ران بوون و له‌ سه‌ره‌تا هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران به‌ گازی‌ فرمێسكڕێژ ویستیان بڵاوه‌ به‌ خه‌ڵك بكه‌ن به‌ڵام خه‌ڵك پێداگربوون له‌سه‌ر ئازادكرانی‌ ده‌سبه‌سه‌ركراوان و له‌ ئاكامدا ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك كرد و چەندین كه‌س له‌ خه‌ڵكی‌ مه‌ده‌نی كوژران و كۆمه‌ڵێك برینداربوون و هه‌ندێكیان برینه‌كانیان زۆر سه‌خته‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌نووسێ: سه‌ركوت توندوتیژانه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی‌ ڕێژیم ڕێك چه‌ند ڕۆژ پاش كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌رجام بوو كه‌ ئارمانجی‌ ئه‌مریكاش ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ چه‌كی‌ ناوكییه‌ و ده‌ستی‌ ئه‌و وڵاته‌ش له‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ ناوچه‌ كه‌م بكاته‌وه‌.

خۆپێشانده‌رانی‌ توڕه‌ و ناڕازیی كازروون به‌ دروشمی‌ “وای‌ لبه‌و ڕۆژه‌ی‌ چه‌كمان بكه‌وێته‌ ده‌ست و دوژمن لێره‌یه‌ ئه‌مریكا دوژمنی‌ ئێمه‌ نیه‌ و ئه‌وانه‌ی‌ واده‌ڵێن هیچ ڕاست نیه‌.”

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا له‌ ڕژهه‌ڵاتی‌ كوردستانیش بازاڕیان و كاسبكارانی‌ كورد دووباره‌ دوكان و بازاڕه‌كانیان داخست و بازاڕیانی‌ ناوچه‌ی‌ ئازادی‌ ماكۆ له‌ هه‌مبه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ته‌عره‌فه‌كانی‌ گومركی‌ و داخرانی‌ سنووره‌كان له‌ كوردستان مانیان گرت و دوكان و بازاتڕه‌كانیان داخسته‌وه‌. پێشتر كاربه‌ده‌ستانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ڵێنیی باشكردنی‌ بارودۆخه‌كه‌یان دابوو كه‌ ته‌نیا هه‌ر قسه‌ بوو.