بە پێی هەواڵیک کە لە ناوچەی شنۆوە، بە دەستمان گەیشتووە دامودەزگای حکومییەکان وەکوو ساڵانی پێشوو لە ناکۆکی سازکردن و دژبەیەک ڕاگرتنی خەڵکی کورد لەو ناوچەیە بەردەوامن.
لەو هەواڵەدا هاتووە کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان نایانهەوێ کێشە و گرفتی خەڵک حەل بکەن ، بەڵکوو بەشێوە جۆراجۆر لە هەڵدان کە لە ناکۆکییەکانی خەڵکی ئەو ناوچە کەڵک وەربگرن .
جێی ئاماژەیە ماوەی چەند ساڵێکە لە نێوان دوو ئاوایی خوریشت و بێمزوورتێ لە سەر مێرگ ومەرتەح کێشە و ئالۆزی هەیە ، کە هەر جارێک خەڵک بۆ چارەسەری کێشەکە دەچنە لای ئیدارەی مەرتەحداری و ئۆرگانەکانی وەک فەرماداری و دادگا، بەڵام ئەو ناوەندانە وڵامی کێشەکە نادەنەوەو ، چارەسەرێکی گونجاۆیان بۆ دانانێن، بۆ وەی لەنێوان ئەم دوو ئاواییە کێشەی کوشتن و دووژمنداری بێتە ئاراوەو دووژمن کەڵکی لێوەرگریت لە پێناو بە جاسووسکردنی خەڵکی ئەو دوو ئاواییە.
هەر بۆیە لە لایەن کەسانی خەمخۆری خەڵکی ناوچە شنۆ داوکارییەک رووبە خەڵکی زەحمەتکێشی ئەو دوو ئاواییە بڵاو کراوەتەوە و داوایان کردووە،
١- خەڵکی ئەو دوو ئاواییە دەبێ وەک ساڵانی رابردوو، کەڵک لەو مەرتەحە هاوبەشە وەرگرن و، نەهێلن دەوڵەت تووشی پلانە نگریسەکەی خۆیانیان بکات.
٢-ئیزن مەدەن خەڵکی ئاژاوەگێر و سەر بە دەوڵەت ئاو لە ئاشی دووژمن بکات و بە قسەیان مەکەن و ریسوایان بکەن .
٣-داوا لە خەلکی خەمخۆر و دلسۆزانی گەل دەکەین بە خۆهاویشتنە نێوکێشەکە ،چارەسەرێکی گونجاویان بۆ بدۆزنەوە . با دووژمن پیلانەکانی بۆ نەچیتە سەر، دیارە وەک دەزانن دامودەزگاکانی ڕیژیم نایانهەوێ چارەسەری ئەم کێشانە بکەن ،بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ وەی لە پێناو چارەسەری گرفتەکانیان تاکوو ببنە پیاوی ناوەندە ئەمنیەتیە کان و بە دژی خەڵکی خۆیان بەکاریان بهێنن.