خوشکی یەکێک لە شەهیدانی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە،رۆژی ٢٣ی بانەمەڕ خاتوو کاڵێ عەزیز مرادی خوشکی شەهید عەباس عەزیزمرادی ناسراو بە عەباس شاروێرانی لە تەمەنی ٥٦ساڵەیی و لە گوندی قومقەڵای مەهاباد بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی یەکجاری لە ژیان کرد.
ئەو خاتوونە بەڕێزە وەکوو زۆربەی هەرەزۆری کەسوکاری شەهیدان ساڵانێک خەمی لەدەستدان و شەهیدبوونی براکەی لە دڵدا بوو، بەڵام بەرووسوورییەوە ژیانی بەسەر برد .
شیاوی باسە شەهید عەباس عەزیزمرادی لە دایکبووی ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی و پێشمەرگەی هێزی پێشەوای حیزبی دێموکرات بوو، کە لە رۆژی ٢١ /`١٠/ ٧٢ لە سەنگەری خەبات، گیانی پێشکەش بە ئازادی کوردستان کرد.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای بەرزڕاگرتنی یادو بیرەوەریی شەهید عەباس شاروێڕانی ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی بەرێزی ئەو شەهیدەو، سەرجەم کەسوکاری خاتوو کاڵی عەزیز مرادی دەکا و، خۆی لە خەمیان بە بەشدار و شەریک دەزانێ.