لە ڕێوڕەسمێکی ڕێزگرتندا، میداڵی زانستی زانکۆی شاری تاران بە مامۆستا سەید ئەسعەد شێخولئیسلامی بەخشرا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێو خۆجێیەکان، پڕۆفیسۆر سەید ئەسعەد شێخولئیسلامی دامەزرێنەری بەشی فیقهی شافعی لە زانکۆی تاران و ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانکۆی ئازاد و هەروەها داڕێژەری ئەزموونی زانستی مامۆستایانی لە زانکۆکانی ئێرانە و بە بۆنە ٦۰ ساڵ خزمەتی دادپەروەرانە بە سوننی مەزهەبەکان لە ئێران خەڵاتی زانستی زانکۆ تارانی پێشکەش کرا.
هەروەها زانکۆی کوردستانیش بۆ یەکەمجار لە خەڵاتی زانستی پڕۆفیسۆر سەید ئەسعەد شێخولئیسلامی ڕوونوێنی کرد، کە ئەم خەڵاتە بڕیار وایە ساڵانە پێشکەش بە ڵێکۆڵەرانی فقهی شافعی بکرێ.