دەریاوان جۆن ڕێچاردسوون بەرپرسی عەمەلیاتی هێزە دەریاییەکانی ئامریکا رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٤ بانەمەڕ باسی لە جمۆجۆلی هێزەکانی ئێران کرد لە خەلیج فارس و لەو بارەوە ڕایگەیاند: هێزەکانی ئێمە لە ئامادەباشی تەواو دان و هەروەها گوتی: دوای کشانەوەی ئامریکا لە بەرجام، ئەگەری هاتنە ئارای شەڕ و تێکهەڵچوون لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادی کردوەو ئەوەش بۆ ژێرخانەکانی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناڤین دەگەڕێتەوە.
شیاوی باسە ئێران هەمووکات “تنگەی هرمز” و خەلیجی فارس وەکوو کارتی گوشار بە دژی وڵاتانی جیهان و بەتایبەتی ئامریکا بەکار هێناوەو ئامادەباشی هێزەکانی ئەمریکاش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەوڵەتی تاران ئاگادار بکاتەوە کە ئەمجارە نە “تنگەی هرمز” بکاتە کارتێکی گوشار و ، نە پاپۆڕەکانی سپای پاسدارانیش بە کەشتی و بەلەمەکانی ئامریکا نیزیک ببنەوە.
جێیئاماژەیە دۆناڵد تڕامپ چەندین جار بە توندی هەڕەشەی لە هێزی دەریایی ئیران کردوە کە لە خەلیجی فارس کێشە نەخوڵقێنن، دەنا بە توندی وڵامیان دەدرێتەوە.