٢ به‌ندكراوی زیندانی ورمێ به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سیی ئه‌و زیندانه گواسترانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی ڕابردوو، ٢بهندكراو له به‌ندیخانه‌ی ورمێ به ناوه‌كانی خه‌لیل ئاگووش خەڵکی ماکۆ و سوهه‌یل میربەخش خەڵکی ورمێ به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترانه‌وه. سوهه‌یل ته‌مه‌نی كه‌متر له ٢٥ ساڵه و و له به‌ندی لاوان‌دا ڕاگیرابوو.
شایانی باسه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له زیندانی به‌نده‌ر عه‌باس و زاهیدان چه‌ند به‌ندكراو ئێعدام كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئێران له چاو حه‌شیمه‌تی وڵاته‌كه‌ی له بواری ڕێژه‌ی ئێعدامی خه‌ڵكه‌كه‌ی له ئاستی جیهاندا پله یه‌كه‌م دایه.
ناوه‌ندی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه زیاتر له سه‌دی 60 ئێعدامه‌كان له ئێران له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و ده‌زگای قه‌زایی ڕاناگه‌یه‌ندرێن و میدیاكانی ڕێژیمیش له بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆ ده‌بوێرن. به واتایه‌كی دیكه به نهێنی ئێعدام ده‌كرێن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئامار له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو 2 هه‌زار و 945 كه‌س له ئاستی ئێران‌دا به ناویان تۆمار كراوه و له‌و ڕێژه‌یه 322 كه‌سیان ئێعدام كراون و 236 كه‌سیان حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه كه له‌و به‌ینه‌شدا 4 منداڵ ده‌بینرێ و 23 كه‌سیش له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك ئێعدام كراون.