كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كوردی خه‌ڵكی شاری پیرانشار له‌سه‌ر سنوور وه‌سه‌ر مینی به‌جێمای شهڕی٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق په‌ڕی و به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له كۆمیته‌ی شاخی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ كۆڵبه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به ناوی ڕه‌حمان گوڵاوی خه‌ڵكی ئاوایی گوڵاوێ له كانی ناخۆشه‌ی باشووری كوردستان كه‌وته سه‌ر مینی به‌جێماوی شه‌ڕی ٨ ساڵه و به سه‌ختی بریندار بوو و یه‌كێك له بنكه‌كانی سنووریی حیزبی دێموكراتی كوردستان به هانایه‌وه چوون و بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گواسترایه‌وه.
شایانی باسه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌وه چه‌نده‌یه‌مین ڕووداوی له‌و چه‌شنه‌یه كه كۆڵبه‌رانی كورد به‌رده‌وام ده‌بنه قوربانی مینی چێندراوی سەرسنوورەکانی کوردستان.
كۆڵبه‌رانی كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژیوی ژیان گیانیان له‌سه‌ر به‌ری ده‌ست داناوه و له ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی بار نه‌مر نه‌ژی ڕۆژگاری خۆیان ده‌به‌نه‌سه‌ر و به‌رده‌وامیش له لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌قه‌یان لێده‌كرێ و ده‌كوژرێن و بریندار ده‌بن كه كۆماری ئیسلامیش حاشایان لێده‌كا و بێده‌نگه‌ی لێڕادهكا.