چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ و دەسبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕ، چالاکێکی کرێکاری و ئەندامی سەندیکای وەرزی و بیناسازیی شاری سنە بە ناوی “ئارمین شەریفە” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ و دەسبەسەر کرا و تا کاتی ئامادەکرانی ئەو هەواڵە لە شوێنی ڕاگیران و دۆخی ناوبراو هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لە بەردەستدا نیە.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی بانەمەڕ، ٢ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی “یەدوڵڵا سەمەدی و ئەمیر شەهابی”، بەڕێوەبەر و بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی نانەواخانەکانی شاری سنە، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی سەربە دەزگای ئیتلاعات لەو شارە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون.