کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە سەردەشت بەهۆی راوەدوونان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتوندی بریندار بوو. لەماوەی ٤٥ رۆژی رابردوودا ١١ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان لە چەند رۆژی رابردوودا کۆڵبەرێکی دیکەی خەلکی سەردەشت بەناوی “ناسر نەوجەوان” پاش ئەوەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە هێرشی کرابوویە سەر بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی شاخێکی سەرسنوور بە توندی بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە لە ئەنجامی ئەو بەربوونەوەیەدا سەر و ملی بە توندی بریندار بوو و بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی ورمێ گواستراوەتەوە.
بە پێی سەرچاوەکانی ئامارلە ماوەی ٤٥ رۆژی رابردوودا ٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و ٦ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.