رۆژ نیە لە ئاستی ئێران مانگرتنی چین وتوێژەکانی خەڵك ، بە نیسیبەت دۆخی نالەباری ئابووری بەڕێوەنەچێ.
ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠ بانەمەڕ سەرچاوە خۆجێیەکانی هەواڵی، مانگرتنی مامۆستایان و کارمەندەکانی ئیدارەی پەروەردە وڕاهێنانی شارەکانی مەریوان و سەقزیان بڵاو کردەوە .
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێکی بەرچاو لە مۆستایان و فەرهەنگییانی شاری سەقز لە بەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی ئەوشارە لە هەمبەر خەمساردی بەرپرسان و کێشە و گرفتەکانیان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەرێوە برد.
هەروەها لە شاری مەریوانیش مامۆستایان و فەرهەنگییانی “ئامووزش و پەروەرش ” بە نیسبەت دۆخی نالەباری ئابووری و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان، خۆپێشاندانیان کرد.
هاوکات لە گەڵ دوو شاری سەقز و مەریوان ، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە شنۆ و نەغەدەش جووتیارانی ئەو دوو شارە هاتوونەتە سەرشەقام و مانیان گرتووە.
کۆماری ئیسلامی لەگەڵ خۆپێشاندان و گردبوونەوەی خەڵک ڕووبەڕوو بووتەوە.