ڕاگەیاندنەکانی سووریە کاتژمێرێک دوای بڕیارەکەی تڕامپ هەواڵی هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر پایگا نیزامییەکانی ئێران لەو وڵاتە بڵاو کردەوە، ئەمەش نیگەرانی نێو حاکمیەتی ئێرانی زیاد کردووە.
ئەڕتەشی ئێسرائیل ڕایگەیاند کە دوای چوونەوە دەری ئامریکا لە بەرجام، جموجۆڵی نیزامی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و حزبوڵڵا لە سووریە بیندراوە.
هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پایگا نیزامییەکانی ئێران لە خاکی سووریە لە کاتێکدایە بەرپرسانی رێژیم بە جۆرێک بێدەنگییان لێکردوە، تەنیا یەکیک لە فەرماندەکانی ئەڕتەش وتی: لە کاتی خۆی ئەو هێرشانە وڵامدەدەینەوە.
شیاوی باسە ئەمە چوارمین هێرشی هەوایی ئیسرائیلە بۆسەر پایگا و موڵەگە نیزامییەکانی ئێران لە سووریە کە لە دوو حەوتووی ڕابردوودا ڕووی داوە.
جێیئاماژەیە کشانەوەی ئامریکا لە رێکەوتنی ناوکی بەرجام لە سەر ئاڵۆزی نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچە بە تایبەتی ئیسرائیل کاریگەریی داناوە.