سەرکۆماری ئەمریکا کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو بە کاتی ئێران، قەرارە دوایین بڕیاری خۆی سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ تاران ئاشکرا بکا.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێری خۆیدا نووسیویە: “بەیانی کاتژمێر ۲ی نیوەڕۆ بە کاتی ئەمریکا یانی10ی شەو بە کاتی تاران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەل ئێران بڕیار دەدم”.
پێشتر بڕیار بوو دۆناڵد ترامپ ڕۆژی ٢٢ی ئەو مانگە بڕیاری کۆتایی لەبارەی مانەوە یان هاتنە دەرەوە لە ڕێکەوتنی ناوکیی ئێران بدات بەڵام ئەم بڕیارە لەناکاوە کاردانەوەی هەندێک لایەن و وڵاتی لێ کەوتووەتەوە.
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لەزمان بەرپرسانی نزیک لە ترامپەوە نووسیویەتی: “سەرکۆماری ئەمریکا بەتەمای کشانەوە لە ڕێکەوتنی ئەتۆمیی ئێرانە”. ئەوە لە حاڵێکدایە وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، فەرانسە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیدا گوتیان پێداگریی لەسەر مانەوە لەو ڕێکەوتنەدا دەکەینەوە و هەموو هەوڵی خۆیان بۆ مانەوەی ئەم ڕێکەوتنە دەدەن.
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان گوتی: هیچ هۆکارێک بۆ کشانەوە لە بەرجام لە ئارادا نیە و هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن ئەم ڕێکەوتنە وەک خۆی بمێنێتەوە.
هاوکات ژان ئیۆ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرانسەش ڕایگەیاند کە “بێ ئەوەی گوێ بە بڕیاری ئەمریکا بدەین لەم ڕێکەوتنە دەمێنینەوە، ئەو ڕێکەوتنە پێش بە ناوکیی بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگرێ و فەرنسە مانەوەی پێ باشترە.”
پێشتر باڵیۆزی بەریتانیاش لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو دەکرێ بە چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی ترامپ، هەوڵ بدەین ئەمریکا لەم ڕێکەوتنەدا بمێنێتەوە.
دۆناڵد ترامپ له حاڵێكدا دهیهوێ له بهرجام بێدهدهرێ كه 12 سناتۆڕی باڵای دێموكراتخوازهكان دژایهتیی كشانهوهی یهك لایهنهی ئهمریكا دهكهن.