٦ کرێکاری کورد، لە یەکێک لە کارگەکانی شاری سنە، بە هۆی تەقینەوە زیانیان بهركهوت.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ٢ کرێکاری کورد بە ناوەکانی ڕەشید وەیسی و ئەحمەد قولیپوور، لە کارگەی شیری بەفرین بە هۆی تەقینەوەی دیکەوە گیانیان لە دەست دا و ٤ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
هەروەها لەو ڕووداوەدا، ٤ کرێکاری دیکە بە سەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە کراون بەڵام ئێستا شووناسی ئەو کەسانە ڕانەگەیەندراوە.
پێشتریش چەندین جار کرێکارانی کارگەی شیری بەفرین باسی خراپبوونی ئەو دیگانەیان کردبوو کە بە هۆی خەمساری بەڕێوەبەری گشتیی ئەو کارگەی ئەو ڕووداوە ناخۆشە ڕووی داوە.
کارگەی شیری بەفرین، بە شێوەی ٢ دان کار دەکا و لە شارەکی پیشەییی ژمارەی ٢ی سنە هەڵکەوتووە.