محه‌ممه‌د عه‌بدوڵازاده برای شه‌هیدێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان به هۆی نه‌خۆشی و به‌ساڵداچوویی له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌هاباد گیانی له ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكرات، دوێنێ ئێواره‌ێ، محه‌ممه‌د عه‌بدوڵازاده، كوڕی مام عه‌بول و برای شه‌هید ڕه‌حیم عه‌بدوڵازاده ناسراو به ڕه‌حیم نهن، خه‌ڵكی ئاوایی مه‌كڵاوێ به هۆی نه‌خۆشی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌هاباد ماڵاوایی له ژیان كرد.
كاك محه‌ممه‌د ناسراو به حه‌مه كوڕێكی گه‌لدۆست و نیشتمانپه‌روه‌ر و حیزب خۆشه‌ویست بوو، ناوبراو له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزب هه‌بوو و یه‌كێك له ئه‌ندامانی چالاكی هه‌سته‌ی حیزب بوو.
بنه‌ماڵه‌ی مام عه‌بول، بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌تا بڵێ نیشتمانپه‌روه‌ر و گه‌لدۆست بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كوڕێكیان پێشمه‌رگه بوو كهچێكیشیان به ناوی پیرۆز هاوسه‌ری پێشمه‌رگه‌ی كۆچكردوو محه‌ممه‌د ده‌روێشی بوو.
به دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ١٣٥٧ كوڕێكیان به ناوی ڕه‌حیم عه‌بدوڵازاده ناسراو به ڕه‌حیم نهن له هێزی مینه شه‌می ئه‌و كات بوو به پێشمه‌رگه و به‌هاری ١٣٦٢ له ده‌راوی كانیهڕهشی نزیك گوندی كاوڵانی خوارێ كه‌وته به‌ر ده‌سڕێژه‌ی هێزه داگیركه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شه‌هید كرا.
كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچیدوایی محه‌ممه‌د عه‌بدوڵازاده پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو و خەڵکی ئاوایی مه‌كڵاوێ ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.