لە درێژەی مانگرتنی بەشێکی بەرچاو لە دووکانداران و کاسبکارانی شاری بانە، زیاتر لە ٨٠٠ شاخەوانی کورد لە هەڵمەتێکی سیمبۆلیک بە خویندنی سروودی ” بە تەنیاجێمەهێڵن” لە خەڵکی مانگرتووی بانە پشتیوانیان کرد.
شاخەوانەکانی شارەکانی بانە، سەقز، سەردشت،پیرانشار،شنۆ، ورمێ و مەھاباد، هاوکات لەگەل مانگرتنی بەربڵاوی شاری بانە لە هەڵمەتێکی شاخەوانی و وتنەوەی سروود و هەڵگرتنی تراکت ، لە گەڵ خەڵکی بێدەرەتانی کوردستان و بەتایبەتی دووکانداران و کاسبکارانی شاری بانە پشتیوانییان کرد.
شیاوی باسە دەچێ بۆ ٢٣ رۆژە بەشێکی بەرچاو لە دووکانداران و کاسبکارانی بانەیی لە هەمبەر داخستنی سنوورەکان و تێکچوونی دۆخی ئابووری، مانیان گرتووەو زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەیانەوێت بەگوشار خستنە سەر دووکانداران، ئەو مانگرتنە بشکێنن بەخەڵکی بانە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە مانگرتنەکان درێژەی هەیە.