هونەرمەند حەسەن مستەفاپوور ژەنیاری بە توانای ئامیری “نەرمە نەی” دوای تەمەنێک خزمەت بە مووزیکی کوردی ماڵاوایی لە دنیای هونەر کرد.
به پێی هه‌واڵدەریی هاژه ڕۆژی دووشەممه ١٧ی بانه‌مه‌ڕ هونه‌رمه‌ندێکی بواری مۆسیقای ڕەسەنی کوردی له شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
حه‌سەن مستەفاپوور ناسراو به “حه‌سەن تووزەله” (دووزەلە) دوای ماوەیه‌ک نەخۆشی له ته‌مه‌نی ٩٢ ساڵیدا له شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد و ته‌رمی له گۆڕستانی هونەرمەندان به خاک ئه‌سپێردرا.
ئه‌و هونه‌رمه‌ندە له‌گه‌ڵ هونەرمەندانێک وەک حه‌سەن زیرەک، محه‌ممه‌دی ماملێ، مەلا حوسێن، برایمی قادری و… کاری هونه‌ری کردووە و تووزەله‌ی بۆ لێداون.
بە وتەی شه‌هباز شاهین پوور مامۆستای بواری مووسیقا سەبارەت به بەو هونەرمەندە دەڵێ: مامۆستا حه‌سەن تووزەله یه‌کێک له گه‌ورەترین ژەنیارانی ئامێری تووزەله بوو که ئامێرێکی کۆنی فۆلکلۆری کوردییه و بەڕێزیان به باشترین شێوە ئه‌و ئامێرەیان پاراستبوو و نه‌وا کۆن و بەیتهکانی له‌به‌ر بوو و دەتوانین بڵێین گه‌نجینه‌یه‌کی گه‌ورە بوو بۆ مۆسیقای کوردی .
ناوبراو خاوەن چەندین دیپلۆمی ئیفتخار بووە و له کۆتاییدا پله‌ی ئوستادی و دکتۆرای ئیفتخاریان پێ بەخشراوە.
شیاوی باسە هونەرمەندانی بواری فۆلکلۆریک لە پاراستنی مووزیک و ئاواز و مێلوودییە ڕەسەنەکان دەوری بەرچاویان هەبووە و بە گەنجینەیەکی گرینگ دێنە ئەژمار.