بەرپرسانی زیندانی شاری سەقز، لەگەڵ مافی وەرگرتنی مەرەخەسی و ئازادیی بێمەرجی زیندانییەکی سیاسیی کورد دژایەتی دەکەن.
بەپێی هەواڵی موکریان، زیندانییەکی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “ئیقباڵ زارعی”، خیزاندار و خەڵکی گوندی خۆشەدەڕە، سەربە بەشی زیوییە، پاش دوو ساڵ زیندانیکردن، لە لایەن بەرپرسانی زیندان لە مافی مورەخەسی و ئازادیی بێمەرج بێبەش کراوە و تا ئێستا تەنیا یەک جار ئەویش پاش ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندان، ناوبراو تووشی نەخۆشی خوێن و گورچیلە بووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سەقز، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ٢ جار داوای لێخۆشبوونی بێمەرجی کردبوو، بەڵام بەرپرسانی زیندان لەگەڵ داواکارییەکەی ناوبراو دژایەتییان کردووە.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، لە ڕۆژی ١٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٥، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلاب لە شاری سەقز حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنداروە.