مایك پۆمپێو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌نیا چاره‌سه‌ری قه‌یران و كێشه‌كانی ئێران له ڕێگه‌ی دیپڵۆماسی و به شێوه‌ی هێمانه ده‌بێ چاره‌سه‌ری بكرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بیه، مایك پۆمپێو له كاتی وتارداندا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا گوتی: “ڕێگه‌یه‌كی سه‌ختمان له‌پێشه، داواكاریی بۆ هه‌بوونی ڕێبه‌ری به‌هێز هه‌یه و پێویسته تیمی ئێمه له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان، به‌هێز و توانای ته‌واوه‌وه خۆڕاگر بین چونكه ئێمه هه‌میشه سه‌ركه‌وتووین.”
ناوبراو وێڕای ئاماژه به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه ڕایگه‌یاند كه ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پێویستیمان به دیپڵۆماسیی به‌هێز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌یكه باشتر به‌گژ هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی ئێران له وڵاتانی سووریه، عێراق، یه‌مه‌ن و له شوێنه جیاجیاكانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته بینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: متمانه‌م به توانای تیم و ئیستراتیژیی خۆمان هه‌یه و ده‌توانین ئه‌و قه‌یرانه‌ش تێپه‌ڕ بكه‌ین.
مایك پۆمپێو ستایشی هه‌وڵه‌كانی دۆناڵد ترامپی كرد و گوتی: “به‌خۆشییه‌وه سهركۆمارێكمان هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی له هه‌موو كاتێك زیاتر لهبەره چاوه و هه‌ر بۆیه گرووپی دیپڵۆماسیی به‌هێزی پێك هێناوه و تاكوو ئێستا له زۆر بواره‌وه سه‌ركه‌وتوو بووین.”
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران له ڕێگه‌ی ئاشتیخوازانه‌وه و دوور له شه‌ڕ، واشنگتۆن تایمز ده‌نووسێ: “كۆماری ئیسلامیی ئێران به ده‌ستی لاوانی خۆی ده‌ڕووخێ. له به‌شێكی دیكه‌دا هاتووه كه زۆربه‌ی خۆپێشانداران و ناڕازییانی ئێران له لاوانی ژێر 25 ساڵ پێك هاتووه كه خوازیاری گۆڕینی ئه‌و ڕێژیمه‌ن.”