دووکانداران و کاسبکارانی مانگرتووی شاری بانە سەرەڕای گوشار و زەبری ناوەندە ئەمنیەتییەکان ئەمرۆ هەێنی ڕێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ پێی نایە بیستەمین رۆژی خۆیەوەو ، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ئێستاش تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هەر بەردەوامە.
ماوەی بیست رۆژە خەڵکی شارە سنوورییەکان لە هەمبەر داخستنی سنوورە لاوەکییەکان و بەتایبەتی شاری بانە دووکان و بازارییان داخستووەو، کۆمەڵێک داواکارییان رووبەڕووی دەسەڵات کردووتەوە.
دووکانداران و کاسبکارانی شاری بانە لەم ماوەی بیست رۆژە داواکاری کرانەوەی سنوورەکان و، کەمکردنەوەی نرخی تەعرەفە گۆمرکییەکان و بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەشێکی بەرچاو لە دووکان و بازاڕەکانی ئەوشارە بە شێوەی یەکدەست داخراون.
لە لایەک دیکەش ناوەندە پێوەندیدارەکان لە ڕێگای جۆراجۆرەوە هەوڵیان داوە ئەو مانگرتننانە بشکێنن. بەڵام ئەمرٶی هەێنی ١٤ی بانەمەڕ ئەو ناڕەزایەتییانە هەر درێژەی هەیە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزێکی زۆری نیزامی لە شەقامەکانی ئەو شاری بانە موڵدراون.