له ماوه‌ی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا دوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له شاری ورمێ پێك هات. كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پڕۆژه‌ی موخابراتی ئاواییه‌كان كه خوازیاری وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان بوون و هاهكات كۆمه‌ڵێك له بازاڕییانی ئه‌و شاره سه‌باره‌ت به دۆخی ماڵیاتی نوێ ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، ڕۆژی ڕابردوو له شاری ورمێ ڕۆژێكیش دوای ڕۆژی جیهانیی كرێكار، كرێكارانی موخابراتی ئاواییه‌كان سه‌باره‌ت به پێنه‌دانی مووچه مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان پێك هێنا.
یه‌كێك له كرێكارانی مانگرتوو له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ: به‌ڕێوه‌به‌ر و خاوه‌نی ئه‌و پڕۆژه‌یه یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌تی و كارمه‌ندی شاره‌دارییه كه هه‌ر جارێ به بیانوویه‌ك له پێدانی مووچه‌ی ئه‌و كرێكارانه خۆی ده‌بوێرێ.
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی دیكه له هه‌مبه‌ر شاره‌داریی ورمێ به‌ڕێوه‌چوو كه كۆمه‌ڵێك له بازاڕیان و دوكانداره‌كانی ئه‌و شاره به هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ماڵیات ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و مانیان گرت.
شایانی باسه حه‌وتووی ڕابردووش دوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایهتیی دیكه‌ی كرێكاری له‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.