لقی یەکی دادگای ئینقلاب لە شاری سەقز حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ کەسێکی خەڵکی ئەو شارە بڕییەوە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان، هاوڵاتییەکی کورد بەناوی “عەتا ڕەحمانزادە” ناسراو بە”شەماڵ سەقزی” تەمەن٥٠ ساڵ کوڕی حاجی عەلی، خێزاندار و خەڵکی گوندی “مەزرە”ی سەر بە بەخشی سەرشیوی سەقزە، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو لە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی گشتی” بە بێتاوان ناسرا.
عەتا ڕەحمانزادە ڕۆژی ٤ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو دوای بەشداریی لە کۆبوونەوەی پشتگیری لە ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شاری سەقز گواسترایەوە.
ناوبراو دوای ڕاگرتنی مانگێک لە بەندیخانەدا بە دانانی بارمتەی ٧٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.