ئەحمەد ئەبولغەیز سکرتێری گشتیی یەکیەتیی عەرەب لە بڕیاری پچڕاندی پێوەندی مەراکێش لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانی کرد و دەستێوەردانەکانی ئێرانی لە وڵاتی مەراکێش لە رێگای ڕاهێنان و پڕچەک کردنی میلیشیاکانی حزبووڵلا لەو وڵاتە، بە توندی مەحکوومكرد.
هەروەها سکرتاریای یەکیەتی عەرەب ، پچڕاندنی پێوەندی دەوڵەتی مەراکێشی لەگەڵ ئێران ، بە هۆی کێشەنانەوەکانی ئێران، بە هەڵوێستێکی باش زانی و پشتیوانی لێوەکرد.
یەکیەتیی عەرەب ڕایگەیاند: کۆمیتەیەک چوارلایەنە پرسی دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکە تاوتوێ دەکا و، چوارچێوەیەک دادەڕێژێ هەتا سیاسەت و هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێ لە هەمبەر دەستێوەردان و مەترسییەکانی ڕێژیمی ئێران.
هەرلەو پێوەندییەدا ئەیمەن سەفدی وەزیری دەروەی ئۆردۆن پاڵپشتی وڵاتەکەی لە بڕیاری دەوڵەتی مەراکێش دەربڕی و کۆماری ئیسلامی مەحکووم کرد.
جێی‌وەبیرهێنانەوەیە رۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٢ی بانەمەڕ ناسر بوریتقه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڕاكێش، ڕایگەیاند كه وڵاته‌كه‌ی پێوه‌ندی دیپڵۆماسیی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران پچڕاند ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وڵاته پشتیوانی له به‌ره‌ی پۆلیساریۆی ئه‌و وڵاته ده‌كا و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌ست له كاروباری ئه‌و وڵاته وه‌رده‌دا و چه‌كوچۆڵ بۆ جیاخوازانی ئه‌و وڵاته ده‌نێرێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، مه‌ڕاكێش باڵوێزخانه‌ی خۆی له تاران ده‌به‌ستێ و باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كا.