بە پێی هەواڵێک کە بەدەستمان گەیشتووە ئێوارەی رۆژی سێشەممە نیشتمان حسێن پەناهی تەمەن ٢٥ ساڵ و خوشکەزای ڕامین حسێنپەناهی بەندیی سیاسیی کورد کە لە ژێر پەتی ئیعدام دایە ، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو ژنە لاوە بە هۆی ئەو گوشارانە کە لەسەر ئەو بنەماڵەیە کە جیالەوەی خاڵۆەکانی سزای قورسیان لەسەرە، بەتایبەتی دوای گواستنەوەی ڕامین حسێنپەناهی بۆ ژووری تاکەکەسیی و ئەگەری لە سێدارەدانی ، تاقەتی ئەو بارەخەمەی نەبووەو هەربۆیە دوێنی ئێوارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شیاوی باسە مێردی نیشتمان حسێن پەناهی بەناوی ئەحمەد حسێنپەناهی، ئەویش چەند ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوەو ئەمرۆ بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.