Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۱ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۷ | 23/07/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

RMMK : کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ کۆتایی بە هەڵاواردنی حقووقی ئابووری و کۆمەڵایەتی خەڵک بێنێ

01/05/2018 | 16:42:01
+A
-A

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران له زۆربوون و پەرەسەندوویی بێکاری، دۆخی نالەباری ژیان و گوزەرانی کرێکاران و فەرمانبەرانی ڕۆژکار و زۆربوونی هەژاری لە ئێران نیگەرانیی خۆی دەربڕی.

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە حکوومەتی ئێران دەکا،  بێ کات بەفیڕۆدان کۆتایی بە دۆخی قەیراناوی و دۆخی هەژێنەری ژیان و گوزەران و ئابووریی میلیۆنان بنەماڵە کە لە مەترسی هەوڵوشاندنەوە دایە  بەدیتنەوەی ڕێگەچارەیەکی بنەڕەتی بۆ ئەوان؛ کۆتایی بە پێشێلکردنی حقووقی ئابووری و کۆمەڵایەتی جاڕنامەی مافی نێونەتەوەیی مرۆڤ کە دابین کردنی ناوەڕۆکی پەسند کراوەکانی ئەو جاڕنامەیە بۆ تەواو خەڵک ئێرانه، بێنێ.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو، بارودۆخی ئابوریی ئێران، بە تایبەتی دۆخی کاری و بژیوی بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئێران وەک کریکاران و کارمەندانی ڕۆژکاری بەشە دەوڵەتی و شەخسییەکان بە شێوەیەکی خێرا ڕووی لە هەڵدێر کردوە و دۆخەکە زۆر نالەبارە.

دەوڵەتی ئێستا بە درێژەدان بە سیاسەتی هەڵە و ناڕاستی دەوڵەتەکانی پێشوو تا ئێستا سەدان هەزار بنەماڵە قوربانیی قەیرانی ئابووری و هەلومەرجی کاریی نەشیاوی خۆی کردووە.

ڕێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بە نیگەرانی لە بەردەوام بوونی پەرەسەندنی بارودۆخی نالەباری بێکاری، دۆخی هەژێنەری کار و ژیان و گوزەرانی کڕێکاران و فەرمانبەرانی ڕۆژکار، چوونە سەری ڕێژەی هەژاری، درێژەدان بەو ڕەوتە و هەروەها درێژەی مانگرتنی کۆڵبەران و کاسبکاران و بازاڕیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پشتگوێخستن و سەرنج‌نەدان و بەردەوامی ئەم ڕەوتە بە ئاکامی سیاسەتە هەڵە و ناکارایی دەوڵەتی ئێستا دەزانێ.