هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، لە شاری سەقز هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشییان کردە سەر کۆبوونەوەی کرێکاران.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەقز هێرشیان کردە سەر کۆبوونەی هێمنانەی کرێکارانی سەقزی کە لە “چەمی وەلی خان” بەڕێوە چوو و خەڵکیان دایە بەر لێدان و کەسێکیش بریندار بوو.
بەپێی هەمان سەرچاوە لەو هێرشەی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران‌دا چەند چالاکوانێکی کرێکاریی کورد دەستگیر کراون کە هەتا ئێستا ناوی یەک کەسیان “عوسمان ئیسماعیلی” ئاشکرا بووە.
لەو هێرشەدا مەحموود ساڵحی چالاکوانی ناسراوی کرێکاری کەوتووەتە بەر لێدانی هێزە ئەمنیەتییەکان و دەستی بریندار کراوە.
مەحموود ساڵحی یەکێک لە چالاکوانە ناسراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌ركرانی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، دادگای ئینقلاب له‌و شاره ڕۆژی ڕابردوو حوكمی 6 مانگ زیندانی كردنی بۆ نادر مه‌جیدیان و شه‌هرام مه‌جیدیان بڕییه‌وه و 4 كه‌سی دیكه‌ش پاش دادگایی كردن به بێ گوناح زانی و ئازاد كران.