Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۳۰ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۷ | 21/10/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

له‌ ئاستی‌ ئێراندا ١ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س به‌ ته‌واوی‌ نه‌خوێنده‌وارن

26/04/2018 | 22:09:41
+A
-A

جێگری‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنان و سه‌رۆكی‌ ئیداره‌ی‌ ” ڕێكخراوی‌ نێهزه‌تی‌ سه‌واد ئاموزی‌” گوتی‌، هه‌ر ئێستا به‌پێی‌ ئاماره‌ ڕه‌سمییه‌كان 2 میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ ئاستنی‌ ئێراندا توانی‌ خوێندن و نووسینیان نیه‌ كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ ٤٠٠ هه‌زار كه‌س بیانییه‌كان، ٣٠٠ هه‌زار كه‌س توانای‌ فێربوونیان نیه‌ و هه‌روه‌ها ٥٠٠ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش خۆیان ناوی خۆیان تۆمار كردوه‌ كه‌ نه‌خوێنده‌وارن ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پێشتر ناوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌مان هه‌بووه‌. به‌ پێی‌ ئه‌و ئاماره‌ له‌ ئاستی‌ ئێراندا به‌ ڕه‌سمی‌ یه‌ك میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س نه‌خوێنده‌وان و ته‌نانه‌ت توانی‌ خوێندن و نووسینیان نیه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هه‌واڵده‌ریی ئیلنا، جێگری‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنان و سه‌رۆكی‌ ئیداره‌ی‌ ” ڕێكخراوی‌ نێهزه‌تی‌ سه‌واد ئاموزی‌” وێڕای‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی‌ خوێندنی‌ قوناخی سه‌ره‌تایی وه‌ك ناسنامه‌ ده‌بێ هه‌موو ئێرانییه‌ك هه‌یبێ و پێداگریی له‌سه‌ر نه‌هێشتنی‌ خوێنده‌واری‌ كرده‌وه‌.

عه‌لی باقرزاده‌، جێگری‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنان و سه‌رۆكی‌ ئیداره‌ی‌ ” ڕێكخراوی‌ نێهزه‌تی‌ سه‌واد ئاموزی‌” له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گوتی‌، ده‌وڵه‌تی‌ یازده‌یه‌م په‌سندكراوێكی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ نه‌خوێنده‌واری‌ هه‌بوو كه‌ تێداهاتووه‌ به‌ڵگه‌ی‌ خوێندنی‌ سه‌ره‌تایی ده‌بێ هه‌موو ئێرانییه‌ك وه‌ك ناسنامه‌ی‌ هه‌یبێ.