بە پێی هەواڵیک کە لە ناوچەی ڕەبەتەوە بە دەستمان گەیشتووە، دایکی یەکێک لە شەهیدانی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە ئامان محەممەدی دایکی شەهید بایزخەندانی خەڵکی گوندی نواوێی ڕەبەت ، رۆژی ٥ی بانەمەڕ بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ئەو دایکە جەرگسووتاوە ، لە مێژە ساڵە خزمەتی دایکانەی بە پیشمەرگە و ڕۆڵە فیداکارانی نیشتمانی کردوەو بەرانبەریان هەستێکی گەرمی دایکانەی هەبووە.
بە وتەی تێکۆشەران و پێشمەرگەکانی دێموکرات ئەو ژنە خەمخۆرە بە خۆی بنەماڵەکەیەوە لە سەردەمی خەباتی چەکداریی دەرگای ماڵیان ئاوەڵەو سەرەڕای دەسکورتی بەڵام بە کەرامەتەوە لە خزمەت کردن بە تێکۆشەرانی دێموکرات دەریغییان نەکردوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە شەهید بایز خەندانی پێشمەرگەی هێزی مینە شەمی حیزب، لە ڕێکەوتی ٢٦/ ٤/ ١٣٦٤ لە سەنگەری خەبات بەدژی کۆنەپەرەستی شەهید کرا.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهید بایزخەندانی، بە بۆنەی کۆچیدوایی دایە ئامان محەممەدی پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی بەڕێزیان دەکا و خۆی لە خەمیان بەشەریک و بەشدار دەزانێ.