Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۲۹ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۷ | 20/11/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

٥ چالاکی کرێکاریی لە لایەن دادگای ئینقلاب لە شاری سنەوە، هەڕەشەیان لێکرا

25/04/2018 | 16:40:34
+A
-A

لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، ٥ چالاکی کرێکاری لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلاب لە شاری سنە بانگ کران و هەڕەشەیان لێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا و چەند ڕۆژ پێش، ٥ کەس لە چالاکانی کرێکاریی شاری سنە، بە ناوەکانی “شەریف ساعد‌پەنا، حەبیبوڵڵا کەریمی، غالب حوسێنی، خالید حوسێنی و موزەفەر ساڵحنیا” جیاجیا لەر لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلاب بانگ کران و هەڕەشەی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاریان لێ کردوون.

پیویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو، ئەو چەند چالاکانە بە تۆمەتی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٩٦ لە تالاری پەردیسی سنە، چەند جار لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە و بڕیارە ئەم چالاکانە بەم زووانە یانی لە ڕێکەوتی ٨ی بانەمەڕی ئەمساڵ جارێکی دیکە دادگایی بکرێنەوە.

کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لە کاردانەوەیەکدا سەبارەت بە بانگکرانی ئەم ٥ چالاکە کرێکارییە ڕایگەیاندووە کە ” هەر جۆرە بانگکرانێک، لێپرسینەوە و دادگایی و زیندانی کردنی کرێکاران و چالاکانی کرێکاریی بە هۆکاری ئەمنییەتی مەحکووم دەکەین هەر چەشنە هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی بزووتنەوەی داواکارییەکانی کرێکاران لە کۆمەڵگادا بە بێ کەڵک دەزانین و لەسەر داوا ڕەواکانی خۆمان سوورتر دەبین.