عه‌بدوڵا عه‌بدوڵاهی برای شه‌هیدێكی حیزبی دێموكرات له ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵیدا ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٤ی بانەمەڕی ٩٧ی هەتاوی ، عه‌بدوڵا عه‌بدوڵاهی ناسراو به عه‌وڵای مام وسووی برای شه‌هید ئیبراهیم عه‌بدوڵاهی به هۆی نه‌خۆشی و به‌ساڵداچووی له ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵیدا له ئاوایی شه‌مۆڵه‌ی ناوچه‌ی مه‌یدان چۆغه‌ی ڕه‌به‌ت كۆچی دوایی كرد.
عه‌بدوڵا كوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كه هه‌میشه ماڵه‌كه‌یان شوێنی حاوانه‌وه‌ی كادر و پێشمه‌رگه و شاردنه‌وه‌ی برینداره كان بوو.
بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدوڵاهی بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌تا بڵێی نیشتمانپه‌روه‌ر و پێشمه‌رگه خۆشه‌ویست بوون و له نێو خه‌ڵكدا ڕێزی تایبه‌تیان لێده‌گیرا.
خوالێخۆشبوو هه‌ر له ته‌مه‌نی مێرمنداڵییه‌وه وێڕای برایمی برای هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و گه‌لدۆستیی به‌هێز بوو و له خۆپێشاندانه‌كانی سه‌رتای شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌شداربوو و له گرتنی پاسگای دارساوێن ڕۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بوو.
كاك عه‌بدوڵا ماوه‌یه‌ك هێزی به‌رگریی و ئه‌ندامی حیزب بوو به‌شداری شه‌ڕی ناوچه‌كانی ڕه‌به‌تی ده‌كرد و له شه‌ری جاتراوێدا به‌شداری چالاكانه‌ی هه‌بوو. ناوبراو خۆشه‌ویستی كادر و پێشمه‌رگه‌كانی هێزی شارستانی ڕه‌به‌ت و بانه بوو و تا دوایین ساته‌كانی ژیانیشی وهفاردار به ڕێبازی حیزب و برا شه‌هیده‌كه‌ی بوو.
هه‌روه‌ها برایمی برای ساڵی ١٣٦٢ له لایه‌ن به‌كرێگیراوه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران تیرۆر كرا.
كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی عه‌بدوڵا عه‌بدوڵاهی ناسراو به عەوڵای وسووی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.