له زیندانه‌كانی ٣ شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٩ كه‌س ئێعدام كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان ڕۆژی ڕابردوو له زیندانی شاره‌كانی ئیلام، كرماشان و ورمێ ٩ به‌ندكراو ئێعدام كران له زیندانی ورمێ ٥ كه‌س و له زیندانه‌كانی ئیلام و كرماشانیش ٤ كه‌س به تاوانی جۆراوجۆر ئێعدام كران.
هەروەها بە پێی هەواڵەکان، ئەمڕۆ رێکەوتی ٤ی بانەمەڕ بڕیارە لە زیندانی کەرەج ١٢ هاووڵاتییەکی دیکە لە سێدارە بدرێن.
به‌ڵام میدیاكانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه خۆیان ده‌پارێزێن.کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری ئێعدام‌کردنی خەڵکی وڵاتەکەی لە ئاستی جیهاندا لە پلەکانی سەرەروە دایە.